Alîkarî:Alîkarî
عيشقى خوا[biguhêre]
مرۆڤ گه‌ر حوكمیش نه‌دات ئه‌م قسه‌یه‌ی هه‌ر لێ ره‌وا ده‌بینرێ كه بڵێ : ژیان پرسیارێكه به‌بێ عیشق وهلاَم نادرێته‌وه و ناسه‌لمێنرێت.. بۆیه گه‌ڕان به‌دوای عیشقیدا له سه‌رده‌مه‌كانی فام كردنیه‌وه گێنگڵی پێ ئه‌دات، بێگومان ئه‌مه كاتێك دێت كه سه‌رده‌می كۆرپه‌یی و منداڵیش به‌بێ عیشقی تێنه‌په‌ڕاندووه، به‌ڵكو باوه‌شی گه‌رمی دایك و نه‌رمه لاواندنه‌وه‌ی شه‌وان و ئاوازی ناسكی لای لایه و ده‌ست به‌سه‌رداهێنان و دیاری و ماچ كردنی، خهلاَت و باربووی به‌رایی عیشق بوون بۆ ئه‌و، پاشان رۆڵی ده‌ربڕینی عیشقیش له‌لایه‌ن باوكه‌وه – ئه‌گه‌ر چی پێوانه ناكرێ به دایك – بهلاَم نه‌بوونیشی نهرێیهكه له ئه‌سڵێك كه له‌چاو ئه‌چه‌قێ ئه‌گه‌ر نه‌شی بینی- .. ئه‌وانه چه‌شه‌ی عیشقێكی بێ ئه‌ندازه‌یان به‌و مێرد منداڵه به‌خشیوه تاگه‌یشتووه‌ته ته‌مه‌نی فام كردن.. بهلاَم دیاره ئه‌م قسه‌یه بۆیه وادهكرێ، چونكه كه گه‌وره ده‌بێ ئیدی هه‌م عیشقه‌كه‌ی ماڵه‌وه ده‌گۆڕێت و هه‌م خۆیشی، بێجگه له تێكه‌ڵ بوونی، له‌لای ئه‌و عیشقه‌ی واتای تر وه‌رده‌گرێ و مه‌ودای پانتایی عیشق له سنوری ماڵ تێ ده‌په‌ڕێت و ده‌چێته ژیانی نوێوه. لێره‌وه سه‌رده‌می گه‌ڕان به‌دوای هێنانه‌وه‌ی عیشقدا – عیشقی نوێ كه هێشتا پێناسه‌كه‌ی نازانێ، ده‌ست پێ ده‌كات .. قۆناغی هه‌رزه‌كاری و گه‌ڕان به‌دوای عیشقدا رێچكه‌ی پێ ده‌گرێت، گه‌ڕان به‌بێ زانستی دۆزینه‌وه‌ی عیشق ههڵهموتی عیشقی ئافره‌ت ده‌بێته ده‌ره‌نجامی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی. لێره‌دا نامه‌وێ بڵێم ئه‌م كه‌سه هه‌ر هیچ له‌و عیشقه نازانێ و به‌بێ دروست بوونی پرسیار به‌دوای وهلاَم كه‌وتووه، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌مه‌وێت ئه‌سڵێك دابنێم بۆ ئه‌م گه‌ڕانه‌ی به‌دوای عیشقدا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه فاكته‌ری سه‌ره‌كی له ماخۆلانی گه‌ڕانه‌كه‌یدا هێنده‌ی گه‌ڕانه بۆ به‌دیلێك له جێگای عیشقی دایك و باوك هێنده گه‌ڕان نییه به‌دوای عیشقێكی دیار كراودا.. هێنده‌ی ماخۆلانی دۆزینه‌وه‌ی عیشقێكی مه‌زنه كه له رابردووشی گه‌وره‌تر بێت گه‌ڕان نییه به‌دوای عیشقی وونبووی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ردا هێنده‌ی گه‌ڕانه بۆ شكاندنی تینویه‌تی رۆحی، گه‌ڕان نییه بۆ تێركردنی جه‌سته‌ی. نوشوستییهكانی دنیای ره‌گه‌ز له جیهانی هه‌رزه‌كاریدا ده‌بنه به‌ڵگه‌ی كڵۆڵ بوونی عیشق و خانهوێرانی خۆشه‌ویستی، بۆیه پاش فامكردنێكی ته‌واو عه‌قڵ خستنه‌كاری دنیای لاوی واز له‌م گه‌ڕانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌هێنێت به‌ره‌و پانتاییه‌كی ده‌روونی و دۆزینه‌وه‌ی عیشقی مه‌زن هه‌نگاوی عه‌مه‌لی ده‌ست پێده‌كات. له‌وانه‌یه (نوشوستییهكانی دنیای هه‌ردوو ره‌گه‌ز لای لاوان) ئه‌و پرسیاره بینێته گۆڕێ، كه ئه‌مه كاتێك ده‌بێت كه نووشوستی رووبدات، ئه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن رووی دا‌و به‌دڵخوازی خۆی گه‌یشت، ئه‌وكات؟ تینوویه‌تی سه‌رچاوه‌ی عیشقی ده‌شكێت و سه‌فه‌ر دوا هه‌وارگه‌ی بڕیوه.. بهلاَم نا چونكه خودی راڤه‌ی ئه‌و رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و پرسیاره هه‌ڵ ناگرێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه له كه‌سمان نه‌سه‌لماندووه ئه‌و نووشوستییه واتای به دڵخواز نه‌گه‌یشتن بگه‌یه‌نێ، هه‌رچه‌ند له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا به‌دوا رۆشتن ده‌خوازێت، بهلاَم به‌جێی ده‌هێڵین بۆ ده‌لیلێك كه واقیع پراكتیزه‌ی كردبێت .. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بوو، ئه‌وا گرفتی ئه‌و نییه و پرسیار دروست نه‌بووه تا وهلاَم بخوازێت. كاتی َمرۆڤ گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه به‌بێ عیشق ژیان مه‌حاڵه، گه‌ڕان و سه‌وداسه‌ری ئه‌و عیشقه ده‌بێته هێزی بزوتن و ئهیجوڵێنن.. كه عیقیش له‌لای بویه سه‌ودای (عیشقی مه‌زن) و له‌ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕی كرد، ئه‌وكاته تینوویه‌تی ده‌شكێت.. بهلاَم! ده‌بێت سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و عیشقه بگاته باڵه كۆنهیهك كه ئاوێزانی رۆحی ئه‌به‌دی خاوه‌نه‌كه‌ی بێت، له‌م توانه‌وه‌یه‌دا راده‌ی عیشق هێنده بالاَ ئه‌بێ ده‌گاته راده‌ی په‌رستن.. (عیشق مه‌زن ده‌بێت خوا ده‌په‌رسترێت) ئه‌م وته‌یه پێچه‌وانه‌ی قبوڵ ناكات، بهلاَم ده‌ڵێین : عیشق به‌رهه‌می مه‌عریفه‌یه وه‌ك حه‌سه‌نی به‌صری ئه‌ڵێ (عیشق به‌رهه‌می مه‌عریفه‌یه ئه‌وه‌ی خوا بناسێ ده‌بێته عاشق، ئه‌وه‌ی دنیا بناسێ ده‌بێته زاهد).. ئێمه ته‌نها ئه‌مه‌مان لێ زیاد كردووه: ئه‌وه‌ی خوای خۆش بوێ ده‌یپه‌رستێت لێره‌وه رازی زاهدان و عارفان به‌خوا كه‌شف ده‌بێت، له عیشقی خوادا په‌رستنی وا پیاده‌ی ده‌كه‌ن كه له خودی خۆیان زیاتر به كه‌سی تر ناكرێت و سه‌مه‌ره‌ی پهرستشیشیان ئاشكرا دیاره